بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كه‌ركوك كۆنفرانسی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ردوو ئاڕاستهكهش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
كۆنفرانسه‌كه لە هۆڵی کلتوری و ڕۆشنبیری شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن، ئه‌مڕۆدا ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن كه ناویان له كۆنفرانسی ساڵی 2017ی بزووتنه‌وه‌كه‌دا هه‌بووه و لای كۆمسیۆن تۆماركراون، ژماره‌یان دوو هه‌زار و 100 كه‌سه.
ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌دا دابه‌شبوون، ئاڕاسته‌ی كوردسات دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئاڕاسته‌ی گردی زه‌رگه‌ته‌ش چیا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
هه‌ردوو ئاراسته‌كه خۆیان به خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌كه ده‌زانن، زیاتر له ساڵێكه كێشه‌ی نێوانیان به‌رده‌وامه و هیچ لایه‌كیشیان تا ئێستا نه‌یانتوانیووه خاوه‌ندارێتی حزبه‌كه به ده‌ستبهێنن، چه‌ندجارێكیش هه‌ردوولایان هه‌وڵی به‌ستنی كۆنفرانسیان داوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
بەگوێرەی دەستووری ناوخۆی گۆڕان، بزووتنەوەکە پێکدێت لە خانەی راپەڕاندن، جڤاتی نیشتمانی، جڤاتی گشتی، ژوورەکان، فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ئەنجوومەنی قەزاکان و تیمی گۆڕان لە حکومەت.