بەڕێوەبەری حەج وعومرەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، عومرەکاران لە ڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
عەباس خدر بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاردراوە ئەو عومرەکارانەی کە ئەمڕۆ کاتی گەڕانەوەیانە بە فڕۆکە، لەرێگەی وشکانییەوە و بە پاسی تایبەت لەسەر ئەرکی کۆمپانیاکانی عومرە دەگەرێنەوە هەرێمی کوردستان .
ئاماژەی بەوەشکرد، تا کاتی کرانەوەی ئاسمانی عێراق، ئەو عومرەکارانەی لە رێگەی فڕۆکەوە کاتی گەشتکردنیان بووە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودییە، دەتوانن لە رێگەی وشکانییەوە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.