بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەداخەوەین بۆ شەهیدبونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی.
سەرۆکی یەکێتی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، لەم دۆخەدا ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن.
دهشڵێت، لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان، کە تاکە ڕێگای سەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.