ڕاستەوخۆ

کۆڵبەرێکی تەمەن 57 ساڵ لە سنووری نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور کوژرا

reset font size increase font size

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاهۆی سەر بە شارۆچکەی ڕوانسەر بە ناوی وەزیر ڕەحیمی، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شووشمێی نەوسود لە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 12ـی 3ـی تەممووزی 2026، کۆڵبەرێکی تەمەن 57 ساڵ بە ناوی وەزیر ڕەحیمی، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "شووشمێ"ـی نەوسود، لە مەودایەکی نزیکەوە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکان و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وەزیر ڕەحیمی، تەمەن 57 ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵە و خەڵکی گوندی "مەنسوورئاقایی"ـی سەر بە بەشی شاهۆی شارۆچکەی ڕوانسەرە.

ناوبراو بەهۆی هەژاری و نەبوونی هەلی کارەوە، لە 20 ساڵ پێش ئێستاوە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری سنووریی نەوسود نیشتەجێ ببوو و لەو ڕێگەیەوە بژێویی ژیانی دابین دەکرد.

جێی باسە بە گویرەی دوایین زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە تەمەن 57 ساڵە دوای هێنانەوەی لە بەرزاییە سنوورییەکانەوە، ئێستا لە تەندروستیی شاری نەوسود ڕاگیراوە و هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.