دوای تێپەڕبوونی 96 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم هۆڵی سینەما لە شاری کەرکووک، لە ئێستادا شارەکە بە تەواوی لە هۆڵەکانی سینەما خاڵی بووەتەوە و تەواوی چالاکییە سینەماییەکان تێیدا بێدەنگ بوون.
لە ڕابردوودا سینەماکانی کەرکووک ڕۆڵێکی دیاریان هەبوو لە بووژاندنەوەی گەشەی ئابووری و جووڵەی بازاڕەکانی شارەکەدا؛ بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکان، لە ئێستادا زۆربەی هۆڵە کۆنەکانی سینەما گۆڕدراون بۆ شوێنی بازرگانی.
یەکێک لە هۆڵە دیارەکانی سینەما لە کەرکووک کە ڕۆژانێک شوێنی کۆبوونەوەی سەدان بینەر و ڕووناکبیر بوو، لە ئێستادا بێبەش بووە لە ڕووناکی و شاشەی سینەمایی و بووەتە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل.