ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: هاوکاری هەناردەکردنی نەوتی عێراق بووین و پشتیوانی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکەین

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێم هاوکاری عێراق بووە لە هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی کارەبادا، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی دووپات کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە هاوکاریکردنی عێراق لە کاتی قەیرانەکاندا.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتی گرژییەکانی ناوچەکە و شڵەژانی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، هەرێمی کوردستان هاوکار بووە لە زیادکردن و هەناردەکردنی نەوتی عێراق. هەروەها ڕوونیکردەوە کاتێک هاوڵاتییانی عێراق لە دەرەوەی هەرێم پێویستیان بە کارەبا بوو، هەرێمی کوردستان بۆی دابین کردن، لە کاتێکدا هەرێم خۆشی پێویستی بە کارەبا بووە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم جەختی کردەوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیداری ناسەقامگیرییەوە و عێراق لە جەرگەی هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا دەژێت. ئاماژەشی بەوە کرد کە حکومەتەکەی عەلی زەیدی ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگاریی سیاسی، ئەمنی و ئابووری دەبێتەوە، بەوهۆیەوە بڕیاریانداوە پاڵپشتی تەواوی حکومەتەکەی بکەن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.