ڕاستەوخۆ

فاینانشڵ تایمز لەزاری مەسرور بارزانییەوە: بەجێهێشتنی کوردستان بەبێ سیستمی بەرگری مایەی شەرمەزارییە

reset font size increase font size

رۆژنامەی فاینانشڵ تایمزی بەریتانی لە زاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوی کردەوە، کشانەوەی هێزەکان لەم کاتەدا هەرێمی کوردستان بێبەرگری لە بەرامبەر هێرشەکاندا جێدەهێڵێت، لە بەرامبەردا نووسینگەی سەرۆکوەزیران روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت دەقی قسەکان بە تەواوی بڵاونەکراونەتەوە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڕەشەکان ڕاستەقینەن، مەترسییان لەسەرە و چەندین جار هێرشیان کراوەتەسەر، و ئێستاش بەتەنیا جێهێشتنیان بێ بوونی هیچ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی مایەی شەرمەزارییە.

هەروەها ئەوەشی خستووەەڕوو کە هەرێمی کوردستان خۆی توانای کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی نییە و ئەوە لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵدایە، بێبەشکردنیشیان لەو سیستەمانە دەبێتە هۆی ئەوەی ببنە ئامانجی درۆن و مووشەکە پێشکەوتووەکان و ئەوەش بە جۆرێک لە لاوازکردنی بەئانقەستی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت.

 لە بەشێکی تری قسەکانیدا لە زاری ڕۆژنامەکەوە هاتووە کە ڕەتکردنەوەی چەکدانان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، مەترسی لەسەر سیستەمی فیدراڵی لە عێراق دروست دەکات و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

لە بەرامبەر ئەم راپۆرتەدا، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ڕۆژنامەی فاینانشڵ تایمز تەواوی قسەکانی مەسرور بارزانی بڵاونەکردووەتەوە.

 نووسینگەکە جەختی کردەوە کە لە چاوپێکەوتنەکەدا گوتراوە بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری مایەی «نیگەرانییە»، نەک ئەوەی لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، داماڵینی چەکی دەرەوەی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.