ڕاستەوخۆ

سەرچاوەیەک: پارتی و یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتوون

reset font size increase font size

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی داهاتوودا (تشرینی یەکەم/مانگی ١٠) ڕێککەوتن.

میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو لایندا کراوە، لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەماندا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.

خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە بەشداریی نزیکەی 72٪ـی هاووڵاتییان و لەژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بەڕێوەچوو.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتای دەستپێکی هەڵمەتی هەڵبژاردن و دانوستانەکانەوە داوای دەکرد کابینەی دەیەم بە شێوەی پەنجا بە پەنجا لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دابەش بکرێت، بەڵام پارتی ئەو داوایەی ڕەت کردەوە.

دوای ئەوەی یەکێتی لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ هاوپەیمانێتییەکی پێکهێنا و بەیەکەوە داوایان دەکرد نیوەی پشکەکانی حکومەت بۆ ئەوان بێت، پارتی ڕەتی کردەوە وەک هاوپەیمان لەگەڵیاندا دابنیشێت، بەو هۆیەشەوە دانوستانە فەرمییەکانی نێوانیان پەکی کەوت و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لە دۆخی چەقبەستووییدا ماوەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.