مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی ناوبراو و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە هێرشێکی درۆنیدا کراونەتە ئامانج.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندترین شێوە ئەم هێرشە سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و وەک هەنگاوێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وسفی کرد.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن رێگری لە کار و ئەرکەکانیان بکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان.