ڕاستەوخۆ

وۆڵ ستریت جۆڕناڵ: هێرشەکانی ئێران زیانی 13 ملیار دۆلاریان لە ئەمریکا داوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، هێرشەکانی ئێران لە سەرەتای جەنگەکەوە، زیانی نزیکەی 13 ملیار دۆلاریان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوە و بوونەتە هۆی تێکشکاندنی 42 فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، هێرشە ئاسمانی، مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاستی گەشەسەندن و توانای سەربازیی تارانیان خستووەتە ڕوو.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بوە کردووە، زیانە مادییەکانی ئەمریکا لەم جەنگەدا بە 13 ملیار دۆلار خەمڵێندراون. زیاتر لە 40 فڕۆکەی ئەمریکی (بە دیاریکراوی 42 فڕۆکەی جەنگی) بەهۆی هێرشەکانەوە تێکشکێندراون. هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە هەشت وڵاتی ناوچەکە، زیانیان بە لانیکەم 20 شوێن و بنکەی سەربازی گەیاندووە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم هێرشانە ئەوەیان دەرخستووە واشنتۆن ئامادەکاریی پێویستی نییە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە بنکە دەریاییەکان، ژێرخانە هەستیارەکان و ستافە سەربازییەکەی لە دەرەوەی وڵات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.