ڕاستەوخۆ

تڕەمپ سوریا لە لیستی وڵاتانی سپۆنسەری تیرۆر دەسڕێتەوە

reset font size increase font size

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند کە ناوی سوریا لە لیستی ئەو وڵاتانە لادەبات کە واشنتن وەک "سپۆنسەری تیرۆر" (State Sponsor of Terrorism) پۆلێنی کردوون.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا لەم دواییانەدا بەشێک لە سزاکانی سەر شامی هەڵگرت و پاڵنەرێکی ئابووریی بەو وڵاتە بەخشی.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سوویا لە لیستی وڵاتانی سپۆنسەری تیرۆر لادەبێت، دۆناڵد تڕەمپ گوتی: "پێموایە لای دەبەم. بۆچی لای نەبەم؟ ئەو کارێکی باشی کردووە!"

سەرۆکی ئەمریکا سەرسامیی خۆی بە بارودۆخی ئێستای سوریا دەربڕی و جەختی کردەوە: "سووریا بووەتە وڵاتێکی زۆر سەقامگیر؛ ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەرە!"

ئەم پێشهاتە دیپلۆماسییە کتوپڕە گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان دەدات، بەتایبەت دوای ساڵانێک لە سەپاندنی سزای تووند و گۆشەگیریی ئابووری بەسەر حکومەتی سوریادا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.