ڕاستەوخۆ

ئیتاڵیا مەدالیای "سوارچاکی خاچی مەزن" دەبەخشێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

reset font size increase font size

لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی باڵیۆز و کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا، ئیتاڵیا مەدالیای "سوارچاکی خاچی مەزن" (باڵاترین نیشانەی ڕێزلێنانی مەدەنیی ئەو وڵاتە) پێشکەش بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.

تۆماسۆ سانسۆنی، کۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێزلێنانە بەپێی یاسای ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١١ ڕێکخراوە و لەلایەن سەرۆککۆماری ئیتاڵیاوە دەبەخشرێتە ئەو کەسایەتییە دەرەکییانەی ڕۆڵیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا هەبووە.

نوێنەرانی دیپلۆماسیی ئیتاڵیا هۆکاری بەخشینی مەدالیاکەیان بۆ ئاسانکارییەکانی سەرۆکی هەرێم لە هێنانە ناوەوەی کۆمپانیاکان، بەرزکردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی بۆ کۆنسووڵگەریی گشتی لە ساڵی ٢٠٢٤، و پاڵپشتیکردنی هێزە سەربازییەکان و تیمە شوێنەوارناسییەکانی ئیتاڵیا گەڕاندەوە.

لای خۆشییەوە، نێچیرڤان بارزانی دوای وەرگرتنی مەدالیاکە، سوپاسی سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و حکومەتی ئەو وڵاتەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەمە پێزانینێکە بۆ پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا.

سەرۆکی هەرێم جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی بەرپرسیار لە چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکەدا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی پێکەوەژیان و لێبووردەیی بۆ هەموو پێکهاتەکان.

مەدالیای "ئەستێرەی ئیتاڵیا" لە ماددەی ٨٧ی دەستووری ئیتاڵیاوە سەرچاوە دەگرێت و لەسەر پێشنیاری وەزیری دەرەوە دەبەخشرێت. پ

ێشتر چەندین کەسایەتیی جیاوازی جیهانی لە بوارەکانی سیاسەت، هونەر و وەرزشدا ئەم پلەیەیان وەرگرتووە، وەک ماوریسیۆ ماکری سەرۆکی پێشووی ئەرجەنتین، کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاهێنەری تۆپی پێ، و فرانک سیناترا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.