کۆمەڵەی مانگی سووری لیبیا بڵاویکردەوە، بەهۆى ژێرئاوکەوتنى یەختێک لە دەریای ناوەڕاست 17 کۆچبەر گیانیانلەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوایی ڕووداوەکە تیمەکانى فریاکەوتن گەشتونەتە شوێنى ڕووداوەکە لە کەناراوەکانى نزیک شاری توبڕوق لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان و توانیویانە حەوت کۆچبەر ڕزگاربکەن و تا ئێستاش چارەنوسى نۆ لەوانە نادیارە.
دەشڵێن، دادگای تەرابلوس سزای 22 ساڵ زیندانیی بەسەر چوار قاچاخچیدا سەپاند، کە تێوەگلاون لە تاوانەکانی ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی کۆچبەران بە مەبەستی وەرگرتنی پارە.
