باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە دۆحە ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، یەکەم سەردانی سەرکردەی وڵاتێکی گروپی G7 و G20ـە بۆ کەنداو لە سەرەتای جەنگەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، سەردانەکەی بە مەبەستی تیشک خستنە سەر پشتگیرییەکانی ئیتاڵیایە، بۆ بەرگریکردن لە قەتەر لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی لە مانگی شوبات و لەلایەن ئێرانەوە دەکرێتە سەری، مێلۆنی پێشتر، چەندینجار بە ئاشکرا ئیدانەی هێرشەکانی کردووە.