ڕاستەوخۆ

دادگه‌ی عێراق بڕیاریدا ده‌ستبه‌سه‌ر سامانی بازرگانێكی كورددا بگرێت

reset font size increase font size

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئومێد حاجی ئەحمەد، بازرگانی کوردی، دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.

دادگاکە لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ بەپێی مادەی ٤٣٠ و مادەی ١٢١ لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن و دەست بەسەرداگرتنی سامانی ئەو تۆمەتبارە هەڵاتووەی دەرکردووە.

ئەم هەنگاوەی دادگای عێراق لە کاتێکدایە کە لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٥وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەم بازرگانە کوردیەی خستبووە لیستی ڕەشەوە بە تۆمەتی ئاسانکاریکردن بۆ قاچاخچێتیکردن بە نەوتی ئێران و پێشکەشکردنی پشتگیریی دارایی بەو لایەنانەی لەلایەن ئەمریکاوە بە تێرۆریست ناسێنراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.