وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند: شەپۆلی لێکەوتە جیهانییەکانی جەنگ تازە دەستی پێکردووە و بێ گوێدانە سامان، ئایین یان رەگەز، بەرۆکی هەمووان دەگرێت و جەنگ لە ناوچەکەدا کاریگەرى لەسەر هەموو جیهان دەبێت.
عەباس عێراقچی وەزیرى دەرەوەى ئێران لە سەکۆى فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردەوە: شەپۆلی لێکەوتە جیهانییەکانی جەنگ تازە دەستی پێکردووە و بێ گوێدانە سامان، ئایین یان رەگەز، بەرۆکی هەمووان دەگرێت.
دەشڵێت: جەنگ لە ناوچەکەدا کاریگەرى لەسەر هەموو جیهان دەبێت.
گوتوشیەتى: دەنگی دژە جەنگ لە نێو بەرپرسانی ئەوروپی و ئەمریکیشدا لە زیادبووندایە و ئەم جەنگە بە ناڕەوا ناودەبەن، هەربۆیە داوا لە ئەندامانی دیکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم هەڵوێستی هاوشێوەیان هەبێت.
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، سوپای تاران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە بەرانبەر کوژرانی عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەکات کە دوێنێ بە فەرمى کوژرانى ڕاگەیەندرا.