ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێەکی تایبەت بە نوچە تیڤی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی موچەی مانگی چواری هەرێمی کوردستان دەدات.
ئاماژەی بەواشدا: تا ئێستا هیچ پێشهاتێکی نوێ نیە دەربارەی موچەی مانگی چوار و ئەو هەواڵانەی دەربارەی خەرجکردنی موچەی مانگی چوار بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.
بۆ ناردنی موچەی مانگی چوار حکومەتی عێراق داوای ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەکات و هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لە تواناماندا نیە ئەو بڕە بنێرین، ئەمەش بۆتە كێشە بۆ ناردنی موچەی مانگی چواری هەرێمی کوردستان.