ڕاستەوخۆ

دوو کەشتیی هەڵگری نەوت و گاز لە گەرووی هورمز پەڕینەوە

reset font size increase font size

دوای ماوەیەکی درێژ لە پەککەوتنی جووڵەی بازرگانی بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ژاپۆن و کەشتییەکی ئیماراتی لە گەرووی هورمز تێپەڕین.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری داتاكانی چاودێریی کەشتیوانییەوە بڵاویكردەوە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری ژاپۆن لە کاتی تێپەڕین لە گەرووی هورمز بینراوە. نەوتهەڵگرەکە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سعودیەی پێبووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە لە بەندەری ڕەئس تەنورەوە بەڕێکەوتووە و ئەمڕۆ لە نزیک دوورگەی لارک لە ڕێڕەوی چوونە دەرەوە ی گەرووی هورمز بینراوە.

هاوکات، زانیارییەکانی کۆمپانیای چاودێریی کەشتیوانی کێپلەر ئاماژە بەوە دەکەن، کەشتییەکی ئیماراتی هەڵگری گازی سروشتیی شل،  لە گەرووەکە تێپەڕیوە. ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییە ئیماراتییەکە 132 هەزار و 890 مەتر سێجا گازی سروشتیی هەڵگرتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.