سەرچاوە هەواڵییەکان لە ناوخۆی ئێرانەوە ڕایانگەیاند، کەمێک لەمەوبەر دەنگی چەندین تەقینەوەی بەھێز لە چەند شار و ناوچەیەکی جیاوازی باشوور و باشووری ڕۆژاوای ئێران بیستراوە، کە زیاتر ئەو شارانەن دەکەونە سەر کەناراوەکانی کەنداوی عەرەبی و دەریای عومان.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتایییەکان، دەنگی تەقینەوەکان بەم شێوەیە تۆمار کراون:
لە شاری کەنارەک (سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان) دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە.
لە پارێزگای بوشهر، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بیستنی دەنگی 3 تەقینەوەی یەک لەدوای یەک دەکەن.
هاوکات، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی هاوشێوە لە شارەکانی چابەهار و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای هورموزگان تۆمار کراون.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری ئەم تەقینەوانە یان قەبارەی زیانەکانی ڕانەگەیاندووە و دۆخی ناوچەکە بە تەواوی شێواوە و ترسی لێکەوتووەتەوە.