ڕاستەوخۆ

بە چاودێریی ئەمریکا بەغداد و دیمەشق ڕێککەوتنی ئابووری واژۆ دەکەن

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەکی سورییەوە  ئاشکرای کردووە کە بەغداد و دیمەشق خۆیان ئامادە دەکەن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیری بەستنەوەی ئابووری بە چاودێریی ئەمریکا. بڕیارە ئەم هەنگاوە لە پەراوێزی سەردانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا (تەممووز) بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،

سەردانەکە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی نوێە لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبیدا کە وڵاتانی ناوچەکە لە بەرەی دژە ئەمریکا دوور دەخاتەوە.

سەرچاوەیەکی سووری بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی ڕاگەیاندووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەچێتە واشنتن و لەوێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کۆدەبێتەوە. بەپێی هەمان سەرچاوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، چاودێری و سەرپەرشتیی ئەم ڕێککەوتنە دەکات و ئەگەری ئەوەش هەیە لە قۆناغەکانی داهاتوودا چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بێنە ناو ڕێککەوتنەکەوە.

هاوکات، ڕاوێژکارێکی سیاسی لە حکومەتی پێشووی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە تیمی سەرۆکوەزیران ئامادەکاریی تایبەت دەکەن بۆ واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە ئابوورییە هەرێمییە کە سووریاش دەگرێتەوە.

چاودێران پێیان وایە ئەم سەردانەی عەلی زەیدی وەرچەرخانێکی گرنگ دەبێت لە دووبارە دیاریکردنەوەی پێگەی عێراق لە ناوچەکەدا، هاوشێوەی ئەو گۆڕانکارییەی دوای سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ کۆشکی سپی لە تشرینی دووەمی 2025 ڕوویدا، کە وەک خاڵی وەرچەرخانی چوونە ناو بەرەی ڕۆژئاوا ئەژمار کرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.