ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكرده‌وه، ڕێبه‌ری نوێ هه‌ڵبژێردراوه و به‌منزیكانه ناوه‌كه‌ی ئاشكراده‌كرێت.
چەند ئەندامێکی مەجلیسی شارەزایانی ئێران دەڵێن، ئەو دەزگایەی کە ئەرکی هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای داهاتووی ئێرانی پێسپێردراوە، گەیشتونەتە بڕیارێک، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کاندیدە ئاشکرابکەن کە هەڵیانبژاردووە.
یەکێک لە پیاوانی ئایینی باڵای مەجلیسی شارەزایان کە لە 88 کەس پێکدێن ئەحمەد عەلام ئەلحودە، لە زاری ئاژانسی هەواڵی مێهری نیمچە فەرمییەوە بڵاویکردەوە “هەڵبژاردن بۆ سەرکردایەتی بەڕێوەچووە و ڕێبەری باڵای نوێ دیاری کراوە”.
دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی هەوڵی ئەوە دەدەن واینیشان بدەن کە ئەنجومەنی شارەزایان، هێشتا بڕیاری نەداوە، "درۆن".
لە هەمان کاتدا ئایەتوڵڵا حەیدەری، کە ئەندامی ئەنجوومەنەکەیە، بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕاگەیاندووە، باشترین کاندیدمان بە دەنگی زۆرینەی ئەنجوومەنی پسپۆڕان پەسەندکردووە و هەڵبژێردراوە.
دوای كوژرانی خامنه‌یی له 28ی شوباتی ڕابردوو، ناوی چه‌ند كه‌سێك وه‌ك شوێنگره‌وەی ده‌هێنرا، یه‌كێك له‌وانه موجته‌بای كوڕی خامنه‌یی بوو، كه چانسی له هه‌موویان زیاتربوو، ئه‌مریكا و ئیسرائیلش چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه هه‌ر كه‌سێك ببێته ڕێبه‌ی نوێی ئێران ده‌یكوژن.