وەزارەتی تەندروستیی کوێت ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت، لانیکەم 63 کەس بریندار بوون کە کارمەندانی فڕۆکەخانەکە و گەشتیارانیان تێدایە؛ پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کوژرانی کەسێکی لەو هێرشەدا پشتڕاستکردبووەوە.
هێرشەکەی ئێران زیانی گەورەی بە بینای تێرمیناڵی یەکەمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوێت و چەند شوێنێکی دیپلۆماسیی دیکە گەیاندووە.
لە بەرانبەردا، تاران ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا خاکی کوێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاردەهێنێت، بۆیە بەرپرسانی کوێت بە بەرپرسیار دەزانێت.
دوای ڕووداوەکە، هەریەک لە دەوڵەتانی کوێت و قەتەر بە فەرمی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانیان کرد و وەک پێشێلکارییەکی مەترسیدار ناوزەندیان کرد.