ڕاستەوخۆ

تەسنیم: ئێران بەشێک لە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکاندا کردەوە

reset font size increase font size

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئێران بڕیاری داوە بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا بکاتەوە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، دوای هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان بۆ دۆخی ناوچەکە، ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆوە بڕیاری کردنەوەی بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی لە چەند فڕۆکەخانەیەک ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی، دوای داخستنی کایەی ئاسمانی، لێژنەی هەماهەنگیی ناوخۆیی و سەربازی هەڵسەنگاندنی وردی بۆ ئاسایش و سەلامەتیی فڕین کردووە و بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتی داوە.

لە ئێستادا ڕێڕەوە ئاسمانییەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئێران بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کراونەتەوە و فڕۆکە بیانییەکان دەتوانن بۆ ترانزێت بەکاری بهێنن.

گەشتەکانی فڕین لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی ناوخۆش بە شێوەیەکی قۆناغبەندی دەست پێ دەکاتەوە، ئەمەش پەیوەندیی دەبێت بە ئامادەیی تەکنیکیی بەشە سەربازی و شارستانییەکان بۆ دەستەبەرکردنی گەشتێکی سەلامەت بۆ هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.