سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بە هاوبەشى لەگەڵ ئەمریکا زیاتر لە ١٢ هەزار موشەکمان ئاڕاستەى ناوچە جیاوازەکانی ئێران کردووە و بە جۆرێک سێ هەزار و ٦٠٠ بۆسەر تاران بوون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى هێرشە هاوبەشەکانمان بۆسەر ناوچە جیاوازەکانى ئێران تا ئێستا زیاتر لە 12 هەزار ئامانجمان پێکاوە.
دەشڵێن، هێرشەکانمان بۆسەر بنکەکانی پۆلیس، بەسیج، بنکە سەربازییەکان، کۆگاکانی چەک بوون.