سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجی ناوه‌نده بازرگانیی و بانكه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌كات.
گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا ده‌ڵێت " دوژمنان دەستیان وەڵاکردین لە بۆردومانکردنی ناوەندە بازرگانییەکان و بانکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە".
گوتەبێژەکە داواشی له هاوڵاتیانی ئه‌و شوێنانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه كه نزیكن له ناوه‌نده بازرگانیی و بانكییه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا، بە دوری یەک کیلۆمەتر دوربكه‌ونه‌وه و ماڵه‌كانیان جێبهێڵن.
گوتەبێژەکەی بارەگای خاتەمولئەنبیا ده‌شلێت، ناچاربوون له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئەو ڕێگەیە هەڵبژێرن.