کەناڵی "سی ئێن بی سی" ئەمریکی بڵاویکردووه‌تەوە، سه‌ره‌ڕای هێرشه چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، هێشتا ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ چین ڕانه‌گرتووه.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت، سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکان، دەیان کەشتیی نەوتهەڵگر لە تێرمیناڵی جاسکەوە گەیشتوونەتە چین.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا، ئێران نزیکەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی چین کردوە.
ده‌شڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له پێگه‌كانی چاودێرییه‌وه ئاشكرا نه‌كرێن، سەرجەم سیستمی چاودێرییکردن و "جی پی ئێس"ـیان کوژاندووەتەوە.