دوای بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزەی سعودیە و ڕاگرتنی هێڵی بۆریی ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ڕوانگەی ئیکۆی عێراق ڕایگەیاند کە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزەی سعودیە، ترسی لەسەر کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا دروست کردووە.
بەهۆیەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 106.93 دۆلار، هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکیش بەهەمان شێوە بەرز بووەوە و گەیشتە 102.65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.