دوای ئەوەی هاووڵاتییەک بە ناوەی ئەلەند سەلاح کەریم بەهۆی لەدەستدانی بینایی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاو لەلایەن پزیشکێک لە شاری هەولێر سکاڵای تۆمار کرد، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە بە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە 2ی ئەیلوولی 2026 ئاڕاستەی بەشی یاسایی کراوە، وەزارەت بڕیاری داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەپێی پەیڕەوی ژمارە (16)ی ساڵی 2022.
لێکۆڵینەوەکە بە ئامادەبوون و بەشداریی نوێنەری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی بەڕێوە دەچێت و دواتر ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ڕادەگەیەنرێت.