بەپەلە
ئاژانسی هەواڵی هاوار: بەهۆی دەستڕێژی چەند چەکدارێکەوە لە حەسەکە سێ هاوڵاتی کورد برینداربوون
ڕاستەوخۆ

لەگەڵ ناشتنی عەلی خامنەیی لە مەشهەد دوو کەس کوژران

reset font size increase font size

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەشهەد، ڕووداوێکی تەقەکردن لەو شارە تۆمارکرا، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا. بەرپرسانی ئەمنیی شارەکەش ڕەتیدەکەنەوە ڕووداوەکە هیچ ڕەهەندێکی تیرۆریستیی هەبووبێت.

جێگری ئەمنیی پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی، ڕوودانی تەقەکردنەکەی لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای شاری مەشهەد پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی شەڕەکە دەستیان پێکردووە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە نێوان چەند کەسێکدا و بەهۆی کێشەیەکی کۆن و کەسییەوە بووە، کە تێیدا چەک بەکارهاتووە و بووەتە هۆی مردنی دوو لە بەشداربووانی شەڕەکە.

بەرپرسانی ئەمنیی مەشهەد بە توندی ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە، کە باس لە تەقەکردن لە دەوروبەری حەرەمی ئیمام ڕەزا یان شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە دەکەن.

ئەوان جەختیان لەوە کردووەتەوە، بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە کیوماڵ کراوە و شوێنی ڕووداوەکەش نزیکەی 17 کیلۆمەتر لە شوێنی ناشتنی عەلی خامنەیی و مەراسیمەکەوە دوور بووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.