ڕاستەوخۆ

بەرگریی شارستانی: پلەکانی گەرما دەگاتە 55 پلە و پەیڕەوی ڕێنماییەکان بکەن

reset font size increase font size
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا هۆشداری دەدات کە لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی گەرمای بێپێشینە ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما لە نێوان 47 بۆ 55پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێن. هاوکات دەرکەوتنی "هەوری کەڵەکەبوو" دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆکسجین و خنکانی کەشوهەوا.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاندووە کە بەهۆی پشتگوێخستنی ئەم جۆرە ڕێنماییانە لە ڕابردوودا، چەندین ڕووداوی نەخوازراو و سوتان ڕوویانداوە. بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاونیشتمانیان، بەرگریی شارستانی چەند ڕێوشوێنێکی بنەڕەتی بڵاوکردووەتەوە:
 
پاراستنی ئۆتۆمبێل و گەشتکردن:
 
هێشتنەوەی دەرچەیەکی بچووک (یەک سانتیمەتر) لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل بە کراوەیی بۆ کەمکردنەوەی پەستانی ناوەوە.
 
چەرخ، سپرای پەستان بەرز، عەتر، پاتری و خواردنەوە گازییەکان بە هیچ شێوەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا جێنەهێڵرێن.
 
تانکی بەنزین بە تەواوی پڕ نەکرێت و باشترە لە کاتەکانی شەو یان ئێوارەدا بەنزین بکرێتە ئۆتۆمبێلەوە.
 
لە کاتی تینی گەرمای بەیانیان و نیوەڕواندا گەشت نەکرێت و پێویستە بای تایەکان لە ڕادەی پێویست زیاتر نەبێت.
 
ناو ماڵ و سەلامەتی گشتی:
 
دوورکەوتنەوەی تەواو لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر لە نێوان کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 3ی دوای نیوەڕۆ، لەگەڵ خواردنەوەی بەردوامی ئاو.
 
دڵنیابوونەوە لەوەی بوتڵی گازی ماڵان لەژێر خۆری ڕاستەوخۆدا نییە.
 
کەمکردنەوەی لۆد لەسەر کارەبا و تەنها داگیرساندنی ئامێرە ساردکەرەوەکان لەو ژوورانەی خێزانی لێ دانیشتووە.
 
وریابوون لە دەرکەوتنی مار و دووپشک کە بەهۆی گەرمای توندەوە لە کونەکانیان دێنە دەرەوە و ڕوو لە باخچە و ناوماڵەکان دەکەن.
Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.