بەپەلە
ئاژانسی هەواڵی هاوار: بەهۆی دەستڕێژی چەند چەکدارێکەوە لە حەسەکە سێ هاوڵاتی کورد برینداربوون
ڕاستەوخۆ

کەشناسی: تاوەباران زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە شەپۆلێکی دیکەی تاوەباران و هەورەبرووسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەشدا بارانی پەڵە بباریت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تاوەباران و هەورەبرووسکە بە شێوەی پچڕپچڕ زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە. ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. سەرەڕای ئەوەی کە شەپۆلەکە بە گشتی لاوازە و بڕێکی کەم بارانی پێوەیە، بەڵام لە کاتی هەبوونی خۆردا خێرایی با زیاد دەکات و لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی نامێنێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

پێشبینیی پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی شەممە:

هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٨ بۆ ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٦ بۆ ٣٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢١ بۆ ٢٢ پلەی سیلیزی

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە کەشوهەوا بە سەقامگیری دەمێنێتەوە، بەڵام لە نێوان ١٢ تاوەکو ١٧ی ئەم مانگەدا دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکەن، و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی کۆتایی مانگدا بارانی پەڵە بە گشتی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.