ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی دوو تۆڕی بازرگانیکردن بە منداڵان ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی دوو تۆڕی مەترسیداری تاوانکاریی تایبەت بە بازرگانیکردن بە منداڵان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە توانراوە بەشێک لە منداڵە قوربانییەکان ڕزگار بکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی سێشەممە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦ رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە بە ڕێنمایی حوسێن عەوادی، بریکاری ئەقیدمی وەزارەتی ناوخۆ و لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیی جۆریدا بە سەرپەرشتیی دادگەی لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجامدراوە و تێیدا سەرجەم ئەندامانی هەردوو تۆڕەکە کە پێکهاتبوون لە ١٠ کچ و ٤ کوڕ دەستگیرکران؛ هەروەها منداڵە قوربانییەکانیش ڕزگارکران و پاراستن و چاودێریی پێویستیان بۆ دابینکرا.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم تۆمەتباران ڕەوانەی دادگەی تایبەتمەند کراون تاوەکو ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر بگیرێتەبەر.

تاوانەکانی بازرگانیکردن بە منداڵان لە عێراق زۆربەی جار بەکاردەهێنرێن بۆ ڕێکخستنی تۆڕەکانی سواڵکردن یان بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستە.

بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢، سزای ئەم تاوانانە دەگاتە زیندانی تااهەتایی یان لەسێدارەدان لەگەڵ سزای دارایی توند.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.