ڕاستەوخۆ

ئەمریکا ژمارەیەک کەشتى دیکەى جەنگى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەنێرێت

reset font size increase font size

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵى سی بی ئێس نیوزى ئەمریکى، هێزە دەریایییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەیەکى زۆر کەشتى جەنگى و پێداوییستى سەربازى بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەنێرن.

 دەشڵێن، لەو چوارچێوەیەدا، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج بوش، کە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە ٨٠ فڕۆکەی جەنگیی هەیە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

باسلەوەشکراوە، هەردوو کەشتیی جەنگى تێکشکێنەری یو ئێس ئێس دۆناڵد کوک و "یو ئێس ئێس مەیسۆن، کەناراوەکانی ئەمریکایان بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەمان ئۆپراسیۆن بە ئاڕاستەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست جێهێشتووە .

 ئەوەشخراوەتەڕوو، کەشتیی یو ئێس ئێس ڕاس یش ڕەوانەى ناوچەکە کراوە، بەڵام تا ئێستا شوێنی جێگیربوونی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.