سەرۆکوەزیرانى تایلەند ڕایگەیاند: لەگەڵ ئێران گەیشتوونەیتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ڕێگە بە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
ئانوتین چارنڤیراکوڵ، سەرۆکوەزیرانی تایلەند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی هاتنى سووتەمەنی بۆ وڵاتەکەمان و کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانمان لەبارەى وزە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ڕێگریان لە تێپەڕینى سێ کەشتى کردووە کە ویستویانە بە گەروى هورمزدا تێپەڕن. هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، گەرووەکە بەڕووی کەشتیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیاندا دادەخرێت.