بارەگای ناوەندیی خاتەمول ئەنبیای ئێران، لە ڕاگەیهنراوێکدا ستایشی هەڵوێستی عێراقی کرد لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی و گهرووی هورمزی بە ڕویدا کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی خاتمول ئەنبیادا هاتووە، ئێران بڕیاریدا عێراق لەو گەمارۆیە ببەخشێت، کە بەسەر هاتوچۆی دەریایی گهرووی هورمزدا سەپاندوویەتی.
جەختی کردەوە لەوەی، گەمارۆکە تەنیا وڵاتە نەیارەکان دەگرێتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی عێراق و ڕێزگرتن لە سەروەریی ئەو وڵاتە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێران ئەمە بە دەرفەتێکی مێژوویی دەزانێت بۆ ئەوەی عێراق کۆتایی بە هەژموونی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەی بهێنێت و ڕێگری لە تاڵانکردنی سامانەکەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە بکات.
ئەم ڕاگەیهنراوەی خاتمول ئەنبیای ئێران دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر، رێبهری رهوتی نیشتمانیی شیعهکان، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، لە دژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە لایەنگرانی کرد و ئەمڕۆ شهممه خۆپیشاندانەکە لە 12 پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو.