ڕێکارەکانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەردەوامە و ئەگەر شەڕ بەردەوامبێت تەواوی گەشتەکان بەڕێگەی وشکانیی ئەنجمادەدرێت.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ڕێکارەکانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ خوازیاران بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگەرێک کراوە، دوو هەفتەی دیکە و لە 18ی نیسانەوە ڤیزای حەج چالاک دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان و سعودیەش ئامادەکارییەکان وەک خۆی بەڕێوەدەچن، هیچ پێشهاتێک بۆ گۆڕانکاریی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەگەری هێشتنەوەی ئاسمانی ناوچەکە بە داخراویی، گەشتە ئایینییەکان بۆ سعودیە بە ئاسمیانیی ئەنجام نادرێن و تەواویان بە وشکانیی ئەنجامدەدرێن و خوازیارانی حەج دەبێت لەو ڕێگەیەوە فەریزەکە ئەنجامبدەن.