ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمۆغلاری: ئاشتی بە واتای مافی خوێندن وقسەکردن بە زمانی کوردی دێت

reset font size increase font size

تولای هاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە گردبوونەوەی ١ی ئەیلوول ڕۆژی جیهانیی ئاشتی لە شاری ئامەد ڕایگەیاند کە ئازادیی زمانی کوردی و مافی خوێندن بە زمانی دایک مەرجی سەرەکیی بنیاتنانی ئاشتین.

لەو گردبوونەوە جەماوەرییەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکانەوە ڕێک خرابوو، هاتیمۆغولاری جەختی لەوە کردەوە کە “ئاشتی واتە دادپەروەری، واتە کورد بتوانێت پەروەردە بە زمانی دایکی وەربگرێت و کاک عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بێت.”

لە لایەکی ترەوە، ئەحمەد دۆغان، هاوسەرۆکی لقی ئامەدی دەبەپە، ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کورد جارێکی دیکە دەستی ئاشتیی درێژ کردووەتەوە.

ناوبراو لە کۆتایی گوتارەکەیدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک بناغەی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەکە ناو برد.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.