نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی "یاسای چوارچێوە" کە پەیوەستە بە پڕۆسەی ئاشتییەوە و بڕیارە پێش چوونی پەرلەمان بۆ پشووی هاوینە پێشکەش بکرێت و پەسەند بکارێت، زنجیرەیەک سەردان بۆ لای پارتە سیاسییەکانی پەرلەمان ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە کورتوڵموش دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان سەردانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەییمەهەپە و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی"دەم پارتی" دەکات.
هەروەها بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی پەرلەمان سەردانی پارتی داد و گەشەپێدان، ئاکەپە بپێکێت و لە دوای ئەویش سەردانی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە و پارتی ڕێگەی نوێ بکات.
ئامانج لەم سەردانانە خستنەڕووی ڕەشنووسی "یاسای چوارچێوە" و بەدەستهێنانی پشتیوانی و سازانی سیاسییە لە نێوان لایەنەکاندا.
لە لایەکی دیکەوە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکەن کورتوڵموش بە تێگەیشتنێکی تەواوەوە بۆ ڕەشنووسەکە ئەم گەڕە ئەنجام بدات.
هاوکات چاوەڕوان دەکرێت شاندی ئیمراڵیی دەم پارتیش ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.