تونجەر باکرهان ڕایگەیاند، 86 ملیۆن هاوڵاتیی تورکیا لە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی سوودمەند دەبن.
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی لەگەڵ تولای هاتیمئۆغلاری لەگەڵ دامەزراوەکانی عەلەوییەکان کۆبوونەوەو باکرهان ڕایگەیاند، ئامانجی کۆتایی پڕۆسەی ئاشتی بەدیهێنانی دیموکراسی و مافی هاوڵاتیی یەکسانە لە تورکیادا و چاوەڕوانییان لەم پڕۆسەیە کۆتاییهاتنی سیاسەتەکانی نکۆڵیکردنە.
گوتیشی، پڕۆسەی ئاشتی تەنها پەیوەندی بە کوردەوە نییە، بهڵكو کاریگەری لەسەر تهواوی گەلانی تورکیا دروست دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، عەلەوییەکان بەشێکن لە پڕۆسەی ئاشتی و هەندێک لایەن دەیانەوێت زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بگەیەنن.