ڕاستەوخۆ

تونجەر باکرهان: یاسای چوارچێوە هەنگاوە بۆ بە یاسایی کردنی کێشەی کوردە

reset font size increase font size

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سەربەخۆیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، کوژاندنەوەی ئاگری ناوخۆی تورکیا بە ڕێگەی یاسا، هەناسەیەک بە تورکیا و تەواوی دراوسێیەکانیشی دەدات.

تونجەر باکرهان ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پرۆژەیاسایە دەستکەوت بۆ هیچ لایەنێک دروست ناکات و گوتی: "چارەسەرکردنی ململانێکان یەکەم هەنگاوە، ئەمە بابەتێک نییە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەستکەوت، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ ڕاستکردنەوەی پەیوەندییە مێژووییەکانمان. ئەم پرۆسەیە سازشکردن یان بەزاندن و دۆڕاندنی هیچ لایەک نییە، بەڵکو تەنها یەک براوەی هەیە، ئەویش 86 ملیۆن هاوڵاتیی تورکیایە".

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕووی گوتارەکەی لە گەلی تورک ڕایگەیاند، ئەم پرۆسەیە هیچ شتێکیان لێ کەم ناکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی گەشەکردن و ئاوەدانیی زیاتری تورکیا. جەختیشی کردەوە، یەکپارچەییی وڵات بە هیچ شێوەیەک بابەتی دانوستان نییە، چونکە نیشتمان و داهاتوو هاوبەشن.

تونجەر باکرهان بە گەلی کوردی گوت: "ئەم هەنگاوە بە واتای توانەوەی ناسنامە نایەت، بەڵکو ئاوێتەبوون و بەیاساییکردنی بوونی گەلی کوردە". گوتیشی: "لە نیگەرانییەکانتان تێدەگەین و ناڕەوا نین، بەڵام کورد گەلێکی ڕێکخراوە، نە دەخەڵەتێت و نە کەسیش دەخەڵەتێنێت. لە کوردیدا پەندێک هەیە دەڵێت 'ئاگر بە ئاگر ناکوژێتەوە'. ئەمە گرنگترین ڕاستییە کە ئەزموونی 50 ساڵ ململانێ فێری کردووین".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.