ئەندامێکی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت، تەنیا دەرکردنی یاسای چوارچێوە بەس نییە بۆ ئاشتی، بەڵکو دەبێت تورکیا لە ڕووی هۆشیاریی و سیاسییەوە دیموکراتیزە بکرێت.
دوران کاڵکان، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کردووە و گوتویەتی، تورکیا بەم پێکهاتەیەی ئێستایەوە ناتوانێت بوونی کورد لەخۆ بگرێت.
کاڵکان باسی لەوەش کردووە، ئەو تێڕوانینەی کە تەنیا دەڵێت با پەکەکە نەمێنێ، واقعی نییە و ناتوانێ ئاشتی بەدیبێنێت.
دەشڵێ، یاساکە دەرچووە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە و بە تەنیا ئەو یاسایە بەس نییە بۆ پرۆسەکە، بەڵکو پێویستە ئۆجالان وەک ڕێکخەری سەرەکیی پرۆسەی ئاشتی بناسێنرێت.
دوران کاڵکان ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەبارەی خوێندن بە زمانی کوردیش گوتی: پێویستە منداڵانی کورد بە زمانی کوردی بخوێنن.