سەرچاوەیەکی باڵای ئیسرائیل پێی ئاشكرایكردووه، ئهگهری ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران کەمترە لە سفر و ڕەنگە بۆ دوای دانوستانەکان ئەمریکا بژاردەی ناردنی هێزی زەمینی بەکاربهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی له زاری سهرچاوهیهكی باڵای ناو حكومهتی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، جیاوازی نێوان هەردوو وڵات بە تەنها جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەمریکا نییە بۆ سنوردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی، موشەکی و ئازادیی کەشتیوانی لە گەروی هورمز، بەڵکو ئێرانیش داوای قەرەبووی دارایی و گەرەنتیی هێرش نەکردن لە ئەمریکا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ سوپای ئەمریکا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و پلانە جەنگی و هێرشە ئاسمانییەکان بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە بەردەوامە.
ئهو ههوڵانهش له كاتێكدایه، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا، كه دوو ههزار و 500 سەربازی مارێنزیان لەسەرە، دەگەنە ناوچەکە. تەنانەت سوپای ئەمریکا تاوتوێی ڕەوانەکردنی لیوای 82ی هێزی ئاسمانی دەکات، کە توانای هەیە لە ماوەی کەمتر لە 18 کاتژمێردا لە هەر شوێنێکی جیهان بیەوێت جێگیر ببێت.