بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسى تورکیا هێرشیکردە سەر شارەوانی ئوسکوداری جەهەپە لە شارى ئەستەنبوڵ.
بەپێی هەواڵى میدیاکانى تورکیا لە میانى هەڵمەتەکەدا 20 کەس دەستگیرکراون ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەى دەربارەی شارەوانییەکە دەستی پێ کردووە.
باسلەوەشکراوە، ئەو کەسانەى دەستگیرکراون بە تۆمەتى بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ دەکرێت.