هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه، كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوێنێ دووشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له لیژنه‌كانه‌وه كۆبووه‌وه، له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌ختی له ئه‌نجامدانی دانیشتنی ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه كرده‌وه، كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژادنی سه‌رۆككۆمار و گوتی: " په‌رله‌مان سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه و ته‌واوكردنی ڕێكاره ده‌ستورییه‌كان له واده‌ی خۆیدا".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌مه‌ودوا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت، ناوی بۆ ڕای گشتیی بڵاوده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازێكی حكومه‌ت دراو په‌سه‌ندكرا كه تایبه‌ت بوو به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌كان له ته‌واوی پارێزگاكان.