ڕاستەوخۆ

سعودیە هۆشداریی توند دەداتە بەغداد

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، باڵیۆزی عێراقیان لە ڕیاز بانگهێشت کردووە بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتییەکی توند، سەبارەت بەو هێرش و هەڕەشە ئاشکرایانەی لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر سعودیە و وڵاتانی کەنداو. 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیوویەتی، سعودیە باڵیۆزی عێراقی لە ڕیاز بانگهێشت کردووە و داوایکردووە حکومەتی عێراق بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات، سەبارەت بەو هێرشیانەی لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر سعودیە و وڵاتانی کەنداو.

ئەمە لە کاتێکدایە، تۆڕێکی فراوانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لە ناو عێراقدا دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چەندین هێرشیان کردووەتە سەر بنکە نێودەڵەتییەکان لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ.

هەروەها لەم هەفتەیەدا، باڵیۆزی عێراق لە واشنتن بانگهێشت کرابوو، ناڕەزایەتیی توندی حکومەتی ئەمریکای پێدرابوو، سەبارەت بە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر دیبلۆماتکاران و کارمەندانی ئەمریکی لە عێراق، کە ئەمەش نیشانەی زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکانە لەسەر بەغداد بۆ کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.