دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی لە دژی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری پێشوو ڕەت کردەوە، کە تێیدا داوای کردبوو یاسای دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتی بە نادەستووری بناسێندرێن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی یەکشەممە 23ی ئابی 2026 دەرچووە و تێیدا دادگا سکاڵاکەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕەت کردووەتەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات. سودانی داوای بێ بەهاکردنی هەردوو یاسای دیوانی سەرۆکایەتی ژمارە 4ی ساڵی 1984 و پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتیی کۆماری ساڵی 2023ی کردبوو.
لە ساڵی 2023 لە لایەن سەرۆککۆماری پێشوو دەرکرا و لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوکرایەوە، کە وردەکاریی پێكهاتە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار ڕێکدەخات.
لە 22ی شوباتی 1984 لە لایەن دەسەڵاتی پێشووی عێراقەوە دەرچووە و تایبەتە بە دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار.