ڕاستەوخۆ

دانوستانەکانی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان لە بەغدا گەیشتنە بنبەست

reset font size increase font size

پرۆسەی دانوستانی نێوان هێزە سیاسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دووچاری ئاستەنگی گەورە بووەتەوە و هەوڵەکانی هێنانەژێر ڕکێفی چەکی دەرەوەی دەوڵەت گەیشتوونەتە بنبەست.

شکستی هەوڵەکانی لێژنەی سێقۆڵی دوا بە دوای دەستپێکردنی مۆڵەتی 30ی ئەیلوولی 2026، کە وادەی دیاریکراوە بۆ کشانەوەی کۆتایی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دوێنێ لە بەغداوە ئاماژەی ئاڵۆز دەرکەوتن.
لێژنەی سێقۆڵی کە لەلایەن "چوارچێوەی هەماهەنگی"ی شیعەکانەوە پێکهێنراوبوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، نەیتوانیوە بگاتە هیچ ئەنجامێک و گفتوگۆکان گەیشتوونەتە بنبەست.

 سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە بەپێی گوتەی سەرکردەکانی وەک نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتن یان وادەیەکی دیاریکراو و یەکلاکەرەوە نەنراوە بۆ ڕادەستکردن، حەسڕکردن یان سڕکردنی چەکی دەرەوەی دەستوور و دەسەڵاتی دەوڵەت.

هاوکات، عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانیان دەست لە مافی خۆیان هەڵناگرن لە پاراستنی ئەوەی کە بە "پیرۆزیی چەکی بەرەنگاربوونەوە" وەسفی کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی ناوچەکە، بەوەش تەنگژەی چەکی دەرەوەی دەوڵەت ئاڵۆزتر دەبێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.