ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر هاندەرانی یانەی هەولێر لە بەغدا دەکات

reset font size increase font size

دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان یانەکانی هەولێر و شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، ژمارەیەک لە هاندەرانی یانەی شوڕتە لە بەغدا پەلاماری هاندەرانی یانەی هەولێریان دا، کە بەهۆیەوە چەندین هاندەر بریندار بوون و زیان بە پاسەکانی گواستنەوەیان گەیشت، لە بەرامبەردا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئەو ڕەفتارەی بە "نابەرپرسانە" ناوبەرد و ڕایگەیاند، مەترسی لەسەر پەیوەندییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکان دروست دەکات، بەهۆی ئەوەی وەرزش پەیامی ئاشتییە نەک توندوتیژی. هەروەها جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە سەکۆیەکی ئارام بووە بۆ پێشوازیکردن لە وەرزشوانان بەبێ جیاوازی.

وەزارەتەکە دوو داواکاریی سەرەکی ئاراستەی بەغدا کرد، یەکەم، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات ڕێوشوێنی ئەمنی و یاسایی توند بگرێتەبەر بۆ پاراستنی یانەکانی هەرێم و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکە. دووەم، داوا لە لیژنەی ئینزیباتی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات یانەی سەرپێچیکار لە ئامادەبوونی جەماوەرەکەی لە یارییەکانی داهاتوودا بێبەش بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.