ڕاستەوخۆ

سوپای ئیسرائیل: لە وەڵامی هێرشی درۆنیەکانی حزبوڵڵادا دەستمان بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باشووری لبنان کرد

reset font size increase font size

ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوچەکانی باشووری لوبنان کەوتنە بەر شەپۆلێکی نوێی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ لەنێوان هەردوولادا هاتە ئاراوە.

هێرشی درۆنیی حزبوڵڵا و وەڵامی ئیسرائیل بەپێی ڕاگەیەندراوی گوتەبێژی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئەیلوولی 2026، حزبوڵڵای لوبنانی بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشی کردووەتە سەر ئەو هێزە ئەمنییانەی ئیسرائیل کە لە ناوچەی ئەمنیی باشووری لبنان جێگیر بوون.

 لە وەڵامی ‌هێرشەکەدا، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ‌هێرشی ئاسمانی بەپەلەی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی باشووری لوبنان دەستپێکرد.

 سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سوپاکەیان لە کارکردن بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک لە ناوچەکەدا.

هاوکات بەر لە دەستپێکردنی بۆردومانەکە، ئاگادارییەکی بەپەلە هاوکات لەگەڵ نەخشەی ناوچەیەک لە شارەدێی "عەربساڵیم" ئاڕاستەی دانیشتووانەکەی کرا، تاوەکو بە خێرایی لەو بینایەی دەستنیشانکراوە و بیناکانی چواردەوری دووربکەونەوە بۆ پاراستنی گیانیان.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.