ماڵپەڕی نێت بلاکس کە چاودێریی دۆخی ئینتەرنێت لە جیهاندا دەکات، بڵاویکردەوە، پچڕانی هێڵەکانى ئینتەرنێت لە ئێران چووەتە 48هەمین ڕۆژەوە و ڕاگرتنى ماوەکەى گەشتە هەزار و 128 کاتژمێر.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەم هەنگاوى قەدەغەکردنى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە ڕووی مەودا و توندییەوە هاوشێوەى هیچ کات نەبووە.
باسلەوەشکراوە، ئەم بڕیارە زیانێکی ئابووری گەورەی بە دوایی خۆیدا هێناوە کە دەخەمڵێندرێت بگاتە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.
ئەوەشخراوەتەڕوو، جگە لە زیانە داراییەکان، ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە گەیشتنی هاوڵاتییان بە زانیارییەکان.